Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

سانتی کازۆرلا زانیاری نەبیستراو لەسەر ئاهەنگەکەی رامۆس دەردرکێنێت

سانتی کازۆرلا یەکێک لە بانگهێشتکراوەکانی ئاهەنگی بووک گواستنەوەکەی سێرجیۆ رامۆس چەند زانیارییەک لەسەر رووداوەکانی نێو ئاهەنگەکە دەدەرکێنێت.

لە بۆنەیەکی شاهانەدا و بە بانگهێشتکردنی ٤٠٠ کەس لە هاوڕێ و خزم و کەسایەتیە ناودارەکان، سێرجیۆ رامۆس و پیلار ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنا.

لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی ئێل هێمیگێرۆ کازۆرلا سەرەتا باسی خۆی کرد و وتی ” من لەوێ تەنها خەریکی خواردنەوە بووم، رێژەیەکی زۆر خواردنەوەی کحولیم نۆشی و دواتر کەمێک جپس و چۆکۆلێتم خوارد. بۆ یەک کاتژمێر و نیویش لەسەر یاری پێکدادانی ئۆتۆمبێل بووم دوای ئەوە بێ ئەوەی بدۆڕێم”!

سانتی باسی میوانەکانی دیکەشی کرد و وتی “پاولۆ مۆتۆ باشترین سەماکەری ئاهەنگەکە بوو، خۆم دووەم باشترین بووم. هەروەها خواکینیش سەماکەرێکی باش بوو هەرچەندە زۆر زوو رۆیشت. پێپێ رێینا تا درەنگ لەگەڵم مایەوە بەڵام کراسەکەی دڕا و پێم وت ئیتر کاتی ئەوەیە بڕۆیتەوە. رۆژێکی زۆر خۆش بوو بێ ئەوەی کامێرا و مۆبایل تێکی بدات

Back to top button