
یاریگا-ماوریزیۆ ساری راهێنەری نوێی یانەی یوڤێنتۆس لە یەکەم لێدوانی فەرمیدا وەکو راهێنەری یانەکە رایگەیاند ئێدین هازارد کێشەی تەکنیکی بۆ بلوز دروست کردووە.
ماوریزیۆ لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی “لەم چەند ساڵەی دواییدا تەنها بە ٤-٣-٣ یاریم کردووە، بەڵام ٤-٣-٣ی پریمەرلیگ زۆر جیاواز بوو لەوەی پریمەرلیگ. دەبوو لەبەر هازارد هۆشیار بین، ئەو کە یاری دەکرد دەیتوانی یاری بگۆڕێت بەڵام بەهۆی شێوازی یاریکردنی ئەو کێشەی هێڵی بەرگریمان بۆ دروست دەبوو”.
ساری ئەو راهێنەرە بوو هیگواینی لە یوڤێنتۆسەوە گواستەوە بۆ چێڵسی، بەڵام ئێستا خۆی بووەتە راهێنەری بیانکۆنێری و هیگواینیش گەڕایەوە هەمان یانە. راهێنەرە ئیتاڵییەکە سەبارەت بە پیپیتا وتی “من زۆر هیگواینم بەدڵە و هەمیشەش پاڵپشتیم کردووە، بڕیار لای خۆیەتی بەڵام دەبێت سەرەتا لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکان قسە بکەم تاوەکو بزانم کێ دەمێنێتەوە و کێ دەڕوات”.