Article
ئیسپانیا

زانیاری لەسەر پێکانەکەی بەنزیما

test

یاریگا-کەریم بەنزیمە ئەستێرەی یەکەمی ریاڵ مەدرید تووشی پێکان هات و ئەگەری ئەوە هەیە لە یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئینتەر و ئەتڵەتکۆ مەدرید  داببڕێت.

بەنزیمە لە خولەکی ١٧ی یارییەکەی بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد  بە بێ هیچ پێکدادانێک تووشی پێکان هات و یاریگای جێهێشت. بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەنزیمە تووشی پێکانی ماسولکە هاتووە و پێویستی بە پەڕجووە بۆ ئەوەی بتوانێت بەرامبەر ئینتەر و لە دێربی مەدرید بەشداربێت.

کەریم لەم وەرزەدا لە سەرجەم یارییەکانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەشداربووە و لە ١٩ی یاری یانەکەشی لە ١٨یاندا لە پێکهاتەی سەرەکی بووە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button