
یاریگا-ئاورێلیۆ دی لاورێنتیس سەرۆکی یانەی ناپۆلی باسی پڕوپاگندەکانی بازاڕی گواستنەوەی تایبەت بە یانەکانی دەکات.
دێ لاورێنتیس بەوە ناسراوە هەمیشە لێدوانەکانی رەق و راستگۆیانەن ناوبراو بەم جۆرە باسی سەرجەم رۆیشتن و هاتنەکانی کرد بۆ رادیۆی کیس کیس
“بەڵێ خامێس رۆدریگێز مان دەوێت ، دڵنیانیم ١٠٠٪ دەمانەوێت بەڵام ئەوە داواکاری راهێنەرە و منیش گومانم نیە لەوەی یاریزانێکی بەهرەندە. کۆستاس مانۆلاسیشمان دەوێت بەڵام ئامادەنین ٣٦ ملیۆن یۆرۆ بدەین بە کۆستاس مانۆلاس نرخی زۆر لەوە کەمترە”.
سەبارەت بە رۆیشتنی راول ئەلبیۆلی بەرگریکاری بە ئەزموون وتی “پێش ئەوەی یاریزان بکڕین پێویستە یاریزان بفرۆشین. ئەلبیۆل داوای رۆیشتنی کردووە بۆ ڤیاریاڵ لە راستیدا ئەگەر بڕوات ئێمە سوپاسی دەکەین”.
بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا خامێس بە خواستن دەچێتە ناپۆلی و لە کۆتایی وەرزی داهاتووشدا یانەکە مافی کڕینەوەی دەبێت بە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ.