
یاریگا–
جۆرجینۆ ناوەڕاستکاری ئیتاڵی یانەی چێڵسی ئینگلیزی تاوەکو ئێستا هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەست پێنەکردووە.
جواو سانتۆس بەرێوەبەری ناوڕستکارە ئیتاڵیەکەی بلوز لە دیمانەیەکدا لەگەڵ سکای رۆژنامەی سەن دەڵێت ” تاوەکو ئێستا هیچ هەوڵێک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە نیە، بەڵام لە مانگەکانی داهاتوو ئەم پرۆژەیە دەسپێدەکات و، خودی یاریزانەکە دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە ”
جۆرجینۆ لە ساڵی 2018 ریزەکانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بەرەو ریزەکانی چێڵسی جێهێشت و، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی هاوینی 2023 کۆتایی دێت.