
یاریگا٠ئەمڕۆ بەفەرمی راڵف رانگنیک بووە راهێنەری نوێی مانچێستەریونایتد.
ناوبراو لەلایەن لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆوە رێگەی پێدرا ئەرکەکەی جێبهێڵێت کە لە پۆستی بەڕێوبەری وەرزشی ئەو یانەیەدابوو. رێککەوتنی راهێنەرە ئەڵمانییەکە و شەیتانە سوورەکان بەو شێوەیە کە سەرەتا باسی لێوەدەکرا. ناوبراو بەشێوەیەکی کاتی دەبێتە راهێنەر تا کۆتایی وەرز و پاشانیش دەبێتە پۆستی راوێژکاری پێدەدرێت بۆ دوو ساڵ و لەو پۆستەدا کاریگەری دەبێت لەسەر هەڵبژاردنی راهێنەرێکی نوێی و هەروەها بڕیارە تەکتیکییەکان.
لە شەش یانە گەورەکەی ئینگلتەرادا، رانگنیک دەبێتە سێهەم راهێنەری ئەڵمانی پاش هەریەک لە یۆرگن کڵۆپ لەگەڵ لیڤەرپوول و تۆماس توخێل لەگەڵ چێڵسی.