Loading...
ئه‌مریکا

ناوبژیوانێکی کورد شیکاریی بۆ هۆکاری ئۆفسایدبوونی گۆڵێکی بەڕازیل دەکات

لە میانەی پاڵەوانێتی کۆپائەمێریکا دا  یەکێک لە سەرنجراکێشترین بارەکانی ڤاڕ بەدیکرا کە تا ئێستا بینرابێت.

بەڕازیل دوو گۆڵی تۆمارکرد و هەردووکیان رەتکرانەوە بە ڤاڕ بەرامبەر ڤەنزوێلا ئەمە لە کاتێکدا لە یەکێک لە گۆڵەکاندا بە ئاشکرادەبینرێت یاریزانێکی ڤەنزوێلا لەودیوی سەرجەم یاریزانەکانی دیکەیە.

فوئاد عومەر برادۆستی ناوبژیوانی پیشەگەری کورد سەبارەت بە هۆکارەکەی وتی “یەکێک لە گۆڵەکان فێرمینهۆ ئۆفساید بوو چونکە لەدوای گۆڵپارێزەوە بوو. راستە بەرگریکارێک لەدوای فێرمینهۆ وەیە بەڵام لەوبارەدا ئەگەر بەرگریکارێک لەدوای گۆڵپارێزەوە بێت، بەپێی یاسا گۆڵپارێزەکە وەک بەرگریکار هەژمار دەکرێت و بەرگریکارەکەش وەک گۆڵپارێز”.

 

بۆ تێگەیشتنی زیاتر سەیری وێنەکان بکەن

 

Back to top button