Article
ئه‌وروپائیسپانیا

ئانچێلۆتی: پێشوازی لە هەموو یاریزانێکی هاوشێوەی ئێمباپێ و هالاند دەکەین

test

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی پێش یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر سێڤییا باسی لە گواستنەوەی کلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەرەنسی پاریس سانجێرمان و هەروەها ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی کرد.

راهێنەرەکەی شازادەکان کاتێک رۆژنامەنوسێک پرسیاری ئەوەی لێدەکات ئایا پێشوازی لە کام ئەم دوو یاریزانە دەکات و بە پێکەنینەوە دەڵێت ” ئێمە هەمیشە پێشوازی لە یاریزانە باشەکان دەکەین، بۆ ئێمە هیچ جیاوازییەکی نیە و هیوادارم کارلۆ لە یاریگا نوێیەکەی یانەکەمان بەردەوام ببینم ”.

کارلۆ سەبارەت بە دۆخی یاریزانەکانی یانەکەی بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر سێڤییاش گووتی ” خۆشبەختانە ڤالڤێردی هیچ کێشەیەکی نیە و بانگهێشتی یارییەکە دەکرێت. ئالابا ئەویش ئەمڕۆ راهێنانی کردووە و سبەی چارەنوسی یەکلایی دەکەینەوە، هازارد ئەویش راهێنانی کردووە و هیچ کێشەیەکی نیە، بەڵام پێویستی بە کاتی زیاترە ”.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button