
یاریگا-
بارسێلۆنا دەیەوێت یاریزانێكی خۆی كە لە ئێستادا یاری بۆ ڕیزەكانی پاریس سان جێرمان دەكات بگێڕێتەوە یانەكەی.
یانە كەتەلۆنییەكە دەیەوێت چاڤی سیمۆنز یاریزانی لاوی پێشووی یانەكەی لە ڕیزەكانی پاریس سان جێرمان بگێڕێتەوە.
سیمۆنزی تەمەن 18 ساڵان لە هاوینی 2018 ڕیزەكانی بارسێلۆنای بەرەو پاریس جیهێشتو گرێبەستەكەشی لەگەڵ یانە فەڕەنسیەكە لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و تا ئێستاش هیچ گفتوگۆیەك بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نەكراوە.
بەپێی زانیاریەكانی ڕادیۆی كادینا سێر بارسێلۆنا دوای هێنانی چاڤی وەك ڕاهێنەر دەیەوێت چاڤی سیمۆنزیش بگێڕێتەوە كامپ نۆو.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە یاریزانەكەش دەیەوێت بگەڕێتەوە و لە ژێر ڕاهێنەرایەتی چاڤی یاری بكات.
