Loading...
ئینگلتەرا

فێردیناند لە گفتوگۆدایە بۆ وەرگرتنی پۆستێکی بەرز لە مان یونایتد

یاریگا-ریۆ فێردیناند بەرگریکاری مێژوویی مانچستەر یونایتد لە گفتوگۆدایە بۆ وەرگرتنی پۆستی بەڕێوبەری وەرزشی شەیتانە سوورەکان.

فێردیناند بۆ بی بی سی هەواڵەکەی ئاشکراکرد و وتی “ئێد وودواردی بەڕێوبەری یانەکە کەسێکی کراوەیە و منیش کەسێکی راستگۆم، لە راستیدا هەمیشە قسە و پەیوەندی هەبووە لە نێوانمان. باسی ئەوەش کراوە رۆڵێک هەیە و من پڕی بکەمەوە. بەڵام قسەی کۆتایی لە باڵادەستەکانی یانەکەیە. هەرچۆنێک بێت خۆشحاڵم کە من ناوم لە لیستی پاڵێوراوەکاندایە لە یانەیەکی وەها مەزندا بۆ پۆستی بەڕێوبەری وەرزشی”.

یونایتد بە ساڵانێکی قورسدا تێدەپەڕێت و راهێنەر لەدوای راهێنەر تاقیدەکاتەوە بەڵام سەرکەوتوونەبووە لە گەڕانەوە بۆ ریزی یانە گەورەکانی ئەورووپا.

Back to top button