Article
ئه‌مریکا

رێگە بە سەرۆک کۆماری بەڕازیل نەدرا بچێتە ناو یاریگا

test

یاریگا
ژائیر بولسونارۆ، سەرۆک کۆماری بەڕازیل بەهۆی وەرنەگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا رێگەی پێنەدرا بۆ بینینی یاری نێوان سانتۆن و گرینیۆ بچێتە ناو یاریگا.

ماڵپەری Metropoles بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری بەڕازیل بە مەبەستی تەماشا کردنی یاری نێوان هەردوو یانەی سانتۆس و گریمیۆ چوو بۆ یاریگا، بەڵام بەهۆی وەرنەگرتنی ڤایرۆسی دژە کۆرۆنا، رێگەی پێنەدرا بچێتە ناو یاریگا. سەرۆکی بەڕازیل پێشتر رەتیکردووەتەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەرگرێت.

دوای ئەم هەڵس و کەوتە بولسونارۆ بە نیگەرانیەوە دەڵێت ” چ پێویستیەک بە کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکات، من ویستم یاری سانتۆس ببینم، بەڵام ئەوان گوتیان دەبێت ڤاکسینت وەرگرتبێت، من بەرارود بەو کەسانەی کە ڤاکسینیای وەرگرتووە، بەرگەیەکی زیاترم هەیە ”.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button