
کێڤن دی بروین پێی وایە وڵاتەکەی هاوشێوەی ئیتاڵیا دەوڵەمەند نیە لە هەبوونی ژمارەیەکی زۆر یاریزانی باش، ئەمەش پاش شکستییان بەرامبەر ئازوری لە یاری پلەی سێهەمی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا بە ئەنجامی ١-٢.
دێ بروین بۆ ئێن ئێچ ئێڵ دوای یارییەکە وتی “باش یاریمان کرد بەڵام چەند تیمێکی گەورە و لە کاتێکدا یاریزانی لاومان یارییان دەکرد و ئەمڕۆ ئاستێکی باشییان نیشاندا، ئەمە ئەزموونێکی باشە بۆ ئەوانە کە بەرامبەر رکابەرێکی گەورەی وەک ئیتاڵیا یاری بکەن بەڵام بەداخەوە دوو جارە دەدۆڕێین (بەرامبەر فەڕەنسا و ئیتاڵیا)، لەگەڵ رێزم بۆ ئەوان، یاریکردن بەرامبەر ئەوان وەکو یاریکردن نیە بەرامبەر ئەستۆنیا، تیمەکانی وەک ئیتاڵیا و فەڕەنسا و ئیسپانیا خاوەنی ٢٢ یاریزانی گەورەن بەڵام ئێمە ئەوان نیە، ئێمە تەنها بەلجیکاین”.
ئەم لێدوانەی دی برۆین لە کاتێکدایە چەند ساڵێکە هەڵبژاردەکەی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی فیفایە بۆ هەڵبژاردەکان.