
یاریگا–
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەهۆی کەلەکەبونی قەرزە زۆرەکانی و دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناچار بوو دەستبەرداری چەند یاریزانێکی لەوانەش لیۆنێل مێسی بێت.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەیەوێت سوود لەم دەرفەتەکی یانە کەتەلۆنیەکە ببینێت و لە داهاتوودا چەند یاریزانێکی لاوی ئەو یانەیە بگوازێتەوە، ئەمەش وایکردووە کارگێری بارسا بیر لە رێگە چارەی ئەم کێشانە بکاتەوە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتە کە کارگێری بارسێلۆنا بەهەموو شێوەیەک هەوڵی چارەسەر کردنی قەیرانەکان دەدات و بەردەوام داوا لە یاریزانەکانی دەکات، مووچەکانیان کەم بکەنەوە.



