Loading...
ئیتاڵیا

باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی ئیتاڵی راگەیەندرا

یاریگا-پێگەی فەرمی خولی ئیتاڵیا رایگەیاند کالیدۆ کۆلیبالی بەرگریکاری ناپۆلی باشترین یاریزانی  خولەکە بووە لە مانگی نۆ دا.

دیاریکردنی باشترین بە چەند پێوەرێکە و ئەنجامەکانی کۆلیبالی لە ١٠٠ بەم جۆرە بووە: توانسی تەکنیکی ٩٦.٨ ،، توانستی جەستەیی ٩٦.٢ ،،  کاریگەریی و فشار ٩٧.٢ .

ئەمە یەکەمجارە ئەو خەڵاتە دەدرێت بە بەرگریکارێک لەوکاتەیەوە لەلایەن کۆمپانیای هونەرە ئەلیکترۆنییەکان سپۆنسەری دەکات.  یانەکەشی تاکە یانەی ئەم وەرزەیە لە نێو پێنج خولە بەهێزەکە کە تا ئێستا سەرجەم یارییەکانی خولی بردووەتەوە.

Back to top button