Article
ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

میسی: پەیوەندیم باشە لەگەل هێرشبەرەكانی پاریس

test

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان لە مانچێستەر سیتی.

پاریس توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی خاوێن لە مانچێستەر سیتی بباتەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە دوای یاریەكە میسی بۆ كەناڵ پڵەس ووتی: مانچێستەر سیتی ڕكابەرێكی گەورەیە ، دەرچوون لەو یاریە بە بردنەوە شتێكی نایابە.

هەروەها ووتیشی: هەست بە دلخۆشی دەكەم بە تۆماركردنی یەكەم گۆڵم بۆ پاریس سان جێرمان ، لەو دواییانەدا تووشی پێكان بووم و بە شێوەی بەردەوام یاریم نەدەكرد ، ئەوە دووەم یاریم بوو كە بە تەواوەتی بەشداری بكەم.

بەردەوام بوو ووتی: هەوڵ دەدەم زیاتر بەرەو پێشەوە بچم و زیاتر خۆم لەگەڵ تیمەكەم ڕابێنم ، پەیوەندیم زۆر باشە لەگەل هێرشبەرەكان ،بە شێوەیەكی خێرا بەرەو پێشەوە ڕۆشتین.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button