Loading...
ئه‌مریکا

هۆڵک دەبێتە باوک لە خوشکەزای ژنەکەی پێشووی!

یاریگا-هۆڵک ئەستێرەی پێشووی یانەکانی پۆرتۆ و زینیت سان پیترسبۆرگ رایگەیاند لەگەڵ خۆشەویستیەکەی کامیلا سۆسا چاوەڕێی منداڵ دەکەن.

هۆڵک ماوەی ١٢ ساڵ لە ژیانی هاوسەریدا بوو لەگەڵ ئیران ئەنجیلۆ دی سۆوسا، لە ٢٠١٩دا دوای تەنها چەند مانگێک لە جیابوونەوەیان، ناوبراو پەیوەندی بەست لەگەڵ کامیلیا کە ژنەکەی پێشووی دەکاتە پوری.

ئەمڕۆش ناوبراو لە پۆستێکدا لە ئینستاگرام هەواڵەکەی راگەیاند و وتی “ئەمڕۆ بە دڵێکی پڕ سوپاسگوزارییە بۆ خودا پێتان رادەگەیەنم بۆ چوارەم جار دەبمەوە بە باوک”.

هۆڵک تەمەنی ٣٥ ساڵە و کامیلیاش ٣٢، بەڵام ئیرانی ژنەکەی پێشووی ١٨ ساڵ لە خۆی گەورەتربوو.

 

هۆڵک، ئیرانی هاوسەری پێشوویی و سێ منداڵەکەیان
هۆڵک، ئیرانی هاوسەری پێشوویی و سێ منداڵەکەیان
Back to top button