ساموێل ئۆمتیتی : من لە بارسیلۆنا دەمێنمەوە و لە چارەنووسی گریزمان ئاگادار نیم

ساموێل ئۆمتیتی، یاریزانی یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی، لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبێت لە یاری کردن لەگەڵ یانەکەی دا بۆ وەرزی داهاتوو و لە ئێستاشدا هیچ زانیاریەکی نییە لەسەر چارەنووسی گریزمان، یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید ، کە ڕایگەیاند واز لە یانەکەی دەهێنێت
ئۆمتیتی دوای تووشبوونی بە پێکان لەوەرزی پێشودا، دوور کەوتەوە لە ڕیزەکانی یانەی بارسیلۆنا و دەنگۆی ئەوە هەبوو کە واز لە یانەکە بهێنێت و بچێتە یانەیەکی کە بەڵام ئەم قسانەی بە دروو خستەوەو وتی بەردەوام دەبێت وەرزی داهاتوو
گوتیشی من زۆر خۆشحاڵم بە یاریکردن بۆ بارسیلۆنا و گرێبەستم لەگەڵ ئەواندا هەیەو بە هیچ شێوەیەک بیرم لە ڕۆیشتن نەکردۆتەوە
دەربارەی گریزمانیش گوتی ئەو بە هیچ شێوەیەک گوێی لەو باسە نەبوە کە گوایە بێتە ڕیزەکانی یانەکەیانەوە و وتیشی دەبێت لەکاتێکدا باس کرابێت کە ئەم لەوێ نەبوە