Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا گریزمانی شەرمەزارکردووە

یاریگا-یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئەنتوان گریزمانی خستووەتە بارودۆخێکی سەختەوە و ئەو یاریزانەی شەرمەزارکردووە.

لەکۆتایی ئەم وەرزەدا گریزمان رایگەیاند ئەتڵەتیکۆ مەدرید جێدەهێڵێت، ئەمەش بەمەبەستی ئەوەی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات. بەڵام دوای تێپەڕبوونی نزیکەی مانگێک بەسەر لێدوانەکەی گریزمان دا، تا ئێستا بارسێلۆنا بەفەرمی هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ کڕینی ئەستێرە فەڕەنسییەکە.

ئێنریکی سیریزۆ سەرۆکی ئەتلەتی لەوباریەوە وتی “ئەو پێنجە ساڵە لێرەیە و کارێکی گەورەی لەگەڵ ئێمە ئەنجامداوە و پەیوەندییەکی باشمان هەیە، هیوادارم چووە هەر شوێنێک وەک ئێمە بە باشی مامەڵەی لەگەڵ بکەن، ئەو پێی نەوتووین دەچێتە چ یانەیەک و ئێمەش کەس پەیوەندی پێوەنەکردووین و هیچ زانیارییەکمان نیە”.

ئەنتوان پارساڵ گرنگییەکی زۆری پێدرا لەلایەن بارساوە بەڵام لە کۆتاییدا مانەوەی هەڵبژارد. ڕوون نیە بلەوگرانا پەیوەندی بەو یاریزانەوە کردووە یاخود تاکلایەنە بڕیاری رۆیشتنی داوە و چاوەڕێی گرێبەستە.

Back to top button