
یاریگا-
كۆتا زانیاریەكانی ئەمڕۆ سەبارەت بە داهاتووی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی.
كریستیانۆ دەیەوێت پێش كۆتاییهاتنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ڕیزەكانی یوڤێنتوس جێبهێڵێت.
كەمێك پێش ئێستا فابریزۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو و شارەزا لە گواستنەوەكانی یاریزاناندا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی:
” كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ مەشق و ڕاهێنانەكانی یوڤێنتوسی جێهێشت دوای 40 خولەك لە ماڵئاواییكردن لە هاوڕێكانی ، ئەو دەیەوێت لە چەند كاتژمێرەكانی داهاتوودا یانەكە جێبهێڵێت ، هیچ ڕاهێنانێك ئەنجام نادات و چاوەڕوانی میندیزی بەڕێوەبەری كارەكانی دەكات”.