
ئەمڕۆ بەرگریکاری بە ئەزموون، ئەلیساندرۆ فلۆرێنزی گەیشتە میلانۆ پەیوەندیکردن بە یانەی ئەیسی میلان.
فلۆرێنزی کاپتنی پێشووی رۆما، وەرزی رابردووی بە خواستن لە پاریس سان جێرمان بەسەربرد و ئەم هاوینەش لەگەڵ ئیتاڵیا یۆرۆیان بەرزکردەوە. بەڵام لەگەڵ گورگەکان نەمایەوە و میلانی هەڵبژارد.
فلۆرێنزی گواستنەوەکە بە خواستنە بۆ یەک وەرز بەرامبەر بە یەک ملیۆن یۆرۆ، بەڵام میلان مافی کڕینەوەی یەکجاری هەیە بەرامبەر چوار ملیۆنی دیکە.