Loading...
ئیسپانیا

یەکەم وێنەی ئۆتۆمبێلەکەی ریێس پاش گیان لەدەستدان لە رووداوی هاتوچۆ

یاریگا-خۆزێ ئەنتۆنیۆ ریێس ئەستێرەی پێشووی ریاڵ مەدرید و ئارسناڵ و سیڤیلیا بەیەکجاری چاوەکانی لێکنا پاش رووداوێکی هاتوچۆی ترسناک بەر لە دوو رۆژ.

ریێس و ئامۆزایەکی گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو. بەگوێرەی پۆلیس هۆکاری رووداوەکە خێرایی لە رادەبەدەر بووە و بەهۆیەوە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەیان لەدەستداوە.  ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری مارسیدس برابوس ئێس ٥٥٠ بووە  و بەپێی لێکۆڵینەوەکان بە خێرایی ٢٣٧ کیلۆمەتر رۆیشتووە لە کاتژمێرێکدا، دواتر تایەیەکی تەقیوە و  کۆنترۆڵیان لەدەستدا و ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرتووە و سوتاون.

ریێس خاوەنی چەند ئۆتۆمبێلێکە لە نێویاندا فیراری، بەڵام مارسیدسەکەی یەکەمجاربوو لێبخوڕێت پاش چەند مانگێک.

جیهان بە تاسەوە هەواڵی مردنی ریێسی بیست و کاردانەوەیەکی زۆری وەرزشوانان و هاوڕێ و کەسایەتی و میدیاکانی بەدوای خۆیدا هێنا.

The car of José Antonio Reyes was 237 km / hour in the accident 

Back to top button