
یاریگا-
یەكەم دەركەووتنی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوای جێهێشتنی بارسێلۆنا.
سێرجیۆ ئەگوێرۆ هێرشبەری نوێی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی و میسی بڵاوكردووەتەوە و نووسیوویەتی:” هیوای سەركەوتنت بۆ دەخوازم لە داهاتوودا هاوڕێكەم ، هەمیشە بەردەوام بە لە پێكەنین ، خۆشم دەوێیت”.
زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بە نزیكبوونەوەی ئەفسانەكەی پێشووی بلاوگرانا دەكەن لە یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیەوە.