Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

سیلیسن دەبێتە بەشێک لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ڤالەنسیا بۆ کامپ نو

یاریگا-جاسپەر سیلیسن گۆڵپارێزی یەدەگی یانەی بارسێلۆنا رەزامەندی نیشانداوە رووبکاتە ڤالەنسیا وەک بەشێک لە گرێبەستی هاتنی رۆدریگۆ بۆ بارسێلۆنا.

بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی کاتالۆنی لە باری کڕینی راستەوخۆی رۆدریگۆ دا بارسا دەبێت ١٢٠ ملیۆن یۆرۆی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات بەڵام بارسا هەوڵ دەدات لە رێگەی سیلیسنەوە ئەو بڕە پارەیە کەم بکاتەوە.

جگە لە گۆڵپارێزە هۆڵەندییەکە، بارسا ئامادەیە دێنیس سوارێزیش بکاتە قوربانی ئەو گرێبەستە ئەگەر پێویست بکات.

رۆدریگۆ هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیسپانیاشە و  لەم وەرزەدا رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە گەڕاندنەوەی ڤالەنسیا بۆ خولی پاڵەوانەکان.

Back to top button