Loading...
ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

سەرۆکی بایەرن هەواڵێکی ناخۆشی پێیە بۆ هاندەرانیان

یاریگا-ئولی ئۆنیس سەرۆکی یانەی بایەرن میونشن دان بەوەدا دەنێت هەلی کڕینی لیرۆی سانێ لاوازە.

دەنگۆیەکی بەهێز هەبوو سانێ رووبکاتە بایەرن میونشن، ئەمەش پاش رۆیشتنی ریبێری و رۆبن لەو یانەیەدا و هەروەها سانێ پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی مان سیتی لە دەست داوە.

ئۆنیس بۆ کیکەر وتی “پێناچێت رووبدات، هۆکارەکەشی ئەو بڕە پارە زۆرەیە کە داوا کراوە. شێتانەیە!”.

سانێ لەم وەرزەدا ١٠ گۆڵی لە پریمەرلیگ تۆمارکرد و ١٠ی دیکەشی دروست کرد.

Back to top button