Loading...
ئینگلتەرا

یەکەم دەرکەوتنی ئەدام جۆنسن و خۆشەویستەکەی پاش زیندانیکردنی لەسەر منداڵبازی

یاریگا-ئەدام جۆنسن یاریزانی پێشووی مانچێستەر سیتی و سەندەرلاند، بۆ یەکەمجار لە شوێنێکی گشتیدا بینرا لەگەڵ خۆشەویستەکەی  پاش ئازادبوونی لە بەندیخانە.

جۆنسن لە ٢٠١٦دا لەسەر کەیسی پەیوەندی سێکسی لەگەڵ کچێکی ١٥ ساڵ دەستگیرکرا و خرایە بەندیخانە، ئەوکات لە ستەیسی فلاوندەرزی خۆشەویستی جیابوونەوە.

دواتر لە ٢٠١٩دا ئازادکرا و لە ماوەی کەرەنتینیش لەگەڵ ستەیسی بەیەک شادبوونەوە، جۆنسن و ستەیسی مانگی رابردوو بۆ دووهەمجار بوون بە دایک و باوک و ئەمڕۆش لە پارکێکی گشتیدا لەگەڵ منداڵە تازە لە دایکبووەکەیان بینران. جگە لەوە پێش ئەو رووداوە خاوەنی کچێک بوون کە ئێستا تەمەنی شەش ساڵە.

ئەو رووداوە بە تەواوی کاروانی وەرزشیی ئەدام جۆنسنی بەکۆتا هێنا و دوای ناوبانگە خراپەکەی هیچ یانەیەک ئامادەنەبوو بیگوازێتەوە.

Back to top button