Article
ئیتاڵیا

یوڤێنتوس نزیكە لە گواستنەوەی ئەستێرەیەكی هەلبژاردەی ئیتاڵیا

test

یاریگا-

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی نزیكە لە گواستنەوەی مانوێل لۆكاتێلی ناوەڕاستكاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ساسۆلۆی هەمان وڵات.

لۆكاتێلی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و لەگەل هەڵبژاردەكەی بوونە پالەوانی پاڵەوانیەتیەكە.

پاڤێل نیدڤید جێگری سەرۆكی یانەی یوڤێنتوس ئاشكرایكرد: لەگەل ساسۆلۆ لە گفتوگۆداین بۆ واژۆكردنی گرێبەست لەگەڵ لۆكاتێلی ، ئێمە دڵنیاین لەوەی كە لەسەر ڕێگای ڕاستین بۆ گەشتن بە ڕێككەوتن ، دڵنیاین لەوەی كە بە زووترین كات مامەڵەكە تەواو دەكەین.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button