Article
ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

ڤاران: ڕیاڵ مەدرید هەموو كات لە دڵمدایە

test

یاریگا- 

ڕافایل ڤارانی فەڕەنسی و بەرگریكاری نوێی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پەیامێكی ماڵئاوایی ئاڕاستەی هاوڕێ و یانەكەی پێشووی كرد.

لە پەیامێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بلاویكردووەتەوە نووسیوویەتی: ئەم چەند ڕۆژەی دوایی پڕ بووە لە هەست و سۆز كە دەمەوێت لەگەل هەمووتان هاوبەشی پێبكەم ، دوای 10 ساڵی سەرسوڕهێنەر لەگەل ڕیاڵ مەدرید ،ئەو یانەیەی كە هەموو كات لە دڵمدا هەڵیدەگرم ، ئێستا ڕۆژی ماڵئاواییە.

هەروەها نووسیوویشیەتی: لەو كاتەوەی هاتمە ئێرە لە 2011 هەموو پێشبینیەكانمان تێپەڕاند و شتانی وامان بە دەستهێنا كە هەرگیز خەونم پێوە نەبینیوە ، دەمەوێت سوپاسی هەموو ڕاهێنەران و هەموو ئەو كەسانە بكەم كە لە ماوەی ئەو هەمووە ساڵەدا كاریان لەگەل كردووم.

” سوپاسی هەموو یاریزانەكانی ڕیاڵ مەدرید دەكەم كە هەمیشە هەست و سۆزێكی زۆریان پێ بەخشیووم و پاڵپشتم بوون و جەنگاین و كارمان كرد بۆ سەركەوتن و تێكۆشان ،شانازی ئەوەم هەبوو كە ژووری خۆگۆڕین لەگەڵ باشترین یاریزانەكانی جیهان هاوبەشی پێبكەم ، بەدەستهێنانی سەركەوتنی بێشومار كە هەرگیز لە بیرم ناچێتەوە بە تایبەت بەدەستهێنانی نازناوی دەیەم”.

لە كۆتایشدا نووسیوویەتی: سوپاسی هەموو خەڵكی ئیسپانیا دەكەم بە تایبەت خەڵكی مەدرید كە منداڵەكەم لەوێ لەدایك بووە ، ئەو شوێنە هەمیشە تایبەت دەبێت لای من ، وا هەست دەكەم هەموو شتێكم پێشكەش كردوون و لە چیرۆكەكەماندا هیچ ناگۆڕم و دەست بە ئەزمونێكی نوێ دەكەم.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێوەیەكی فەرمی ڤاران بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە شەیتانە سورەكانەوە كرد بە گرێبەستێك تا  ساڵی 2026.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button