ئینگلتەرا
لۆریس دان بە ڕاستییەکی تاڵدا دەنێت

یاریگا-هیوگۆ لۆرێس کاپتنی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز دان بەوەدا دەنێت تۆتنهام یانەیەک نیە هەموو ساڵێک بگاتە کۆتاییەکان و هەلێکیان لەدەستدا رەنگە دووبارە نەبێتەوە.
شەوی رابردوو تۆتنهام لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە ئەنجامی ٢-٠ تووشی شکست هات، لەو یارییەی بێ ئەزموونی بە روونی بە یاریزانانی سپێرزەوە دیاربوو.
لۆریس دوای یارییەکە وتی “دەبێت راستگۆبین لەگەڵ خۆمان، پێم وانیە تۆتنهام یانەیەک بێت هەموو ساڵێک ململانێ بکات بۆ ناسناوی خولی پاڵەوانەکان، بەڵام ئێمە یانەیەکی پڕئامانجین و هەنگاو بە هەنگاو هەوڵدەدەین جیاوازیمان لەگەڵ یانە گەورەکانی ئەورووپا کەمبکەینەوە. دەبێت شانازی بەوە بکەین کە تا ئێستا کردوومانە و گەیاندنی تۆتنهام بە یاری کۆتایی کارێکی ئاسان نیە”.
تۆتنهام یەکەمجار بوو لە مێژووییدا بگاتە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان.