
یاریگا–
ماڵپەری فەرمی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ بڵاویکردەوە ئەنجامی دوو یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی ئەفریقیای باشوور لە گوندی ئۆڵمپی لە شاری تۆکیۆ پۆزەتیڤ بووە و بەم شێوەیە ئەو دوو یاریزانە بۆ ماوەی 14 کەرەنتین دەکرێن.
چەند رۆژێکە هەڵبژاردە و وەرزشوانانی جیهان بەمەبەستی بەشداری کردن لە ئۆڵمپیکی تۆکیۆ گەشتی وڵاتی ژاپۆن دەکەن و دوای گەیشتنی شاندی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی ئەفریقیای باشوور، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەرجەم ئەندامانی شاندەکە کرا و دەرکەوت کە دوو یاریزانی ئەو هەڵبژاردەیە هەڵگری ڤایرۆسەکەن، بۆیە لە یاریزانەکانی دیکە جیا کراونەتەوە و بۆ ماوەی دوو هەفتە کەرەنتین دەکرێن.
ئۆڵمپیکی تۆکیۆی 2020بریار بوو هاوینی ساڵی داهاتوو بکرێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەمساڵ دواخرا و یارییەکانیش بەبێ ئامادەبوونی هاندەران دەکرێن.