
١٠٠ هەزار هاندەری ئینگلیزی واژۆیان کۆکردووەتەوە تاوەکو یاری کۆتایی یۆرۆ ئەنجام بدرێتەوە.
رێکخەران چەند بیانووییەکیان هێناوەتەوە بۆ دواکارییەکەیان وەکو “راکێشانی ساکا لەلایەن کلینی، توند یاریکردنی ئیتاڵییەکان و زۆر فاوڵ گرتن!”.
تەنها لە چەند رۆژێکی کەمدا ١٠٠ هەزار واژووکۆکراوەتەوە ئەمە لە کاتێکدا یارییەکە لە خاکی ئینگلتەرا ئەنجامدراوە و ستایشی ئاستی ناوبژیوان دەکرێت بۆ ئەو یارییە لەنێو ئەو کەسانەش گاریس ساوزگەیتی راهێنەری ئینگلتەرا.
ئەمە دووهەمجارە لە میانەی یۆرۆ روودەدات و پێشتریش هاندەرانی فەڕەنسا داوای دووبارەکردنەوەی یارییەکەی سویسرایان کرد بەهۆی ئەوەی لەکاتی لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا سۆمەری گۆڵپارێز کەمێک هێڵی گۆڵی تێپەڕاندبوو.