
یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەرجەنتین ئەمڕۆ سێشەممە یەكەم لێدوانی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیان ئاشكراكرد سەبارەت بە داهاتووی.
گرێبەستەكەی میسی لەگەل بارسێلۆنا بەسەرچووە و لە ئێستادا یاریزانەكە ئازادە.
ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە توانی یەكەم نازناوی خۆی بە درێسی تانگۆوە بەدەست بهێنێت ، دوای بردنەوەیان لە بەڕازیل بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام.
تۆڕی ESPN لە ئەرجەنتین تۆمارێكی میسی بڵاوكردەوە و دەڵێت: من لە هەموو شتێك دابڕاوم و سەیری هیچ شتێك ناكەم و چێژ لەم ساتە وەردەگرم و بیر لە هیچ شتێكی تر ناكەمەوە.
كاپتنەكەی تانگۆ ووتیشی: من خۆم ئامادە دەكەم بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزانەكەمدا بڕۆم بۆ پشوو ، ڕاستیەكەی ئەوەیە هیچ ڕێگایەك نیە كە ئەو دڵخۆشیەی من ڕوون بكاتەوە.