ئینگلتەرا
مەگوایەر: سانچۆ مێژوو دەنوسێتەوە لەگەڵ مانچێستەر

هاری مەگوایەر خۆشحاڵە بە پەیوەندیکردنی جەیدن سانچۆ بە مانچێستەریونایتد.
هاری ئەستێرەی هێڵی بەرگری شەیتانە سوورەکان سەبارەت بە هاتنی سانچۆی هاونیشتیمانی لە دۆرتموندەوە وتی “دڵنیام کاروانێکی وەرزشی پرشنگداری دەبێت، وە دەبێتە بەشێکی گرنگی مێژووی سەرکەوتنەکانی ئێمە، ئەو تەمەنی بچووکە بەڵام زۆر بەهرەمەندە و ئەزموونێکی زۆری کۆکردووەتەوە”.
ئەستێرەکەی دۆرتموند بەر لە چەند رۆژێک بەفەرمی گەڕایەوە وڵاتەکەی و پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکانەوە کرد.