ئه‌وروپائیسپانیا

سێرجیۆ ڕامۆس ڕیاڵ مەدرید لە هەژماری تایبەتی خۆی سڕییەوە

یاریگا-

سێرجیۆ ڕامۆس كاپتنی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ناوی ڕیاڵ مەدریدی لە هەژمارە فەڕمیەكانی خۆی سڕییەوە.

ئەمڕۆ بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی سێرجیۆ ڕامۆس لەگەل ڕیاڵ مەدرید دوای 16 ساڵ كۆتایی هات.

لە دیمەنێكی خەمباردا بۆ هەوادارانی مێرینگی سێرجیۆ ڕامۆس دەستەواژەی ” كاپتنی ڕیاڵ مەدرید ” لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام و تویتەر دەسڕێتەوە.

لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە شێوەیەكی فەرمی ڕایگەیاند پەیوەندی نێوان ڕامۆس و ڕیاڵ مەدرید كۆتایی هات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button