
یاریگا–
رێناتۆ سانچێز، ناوەڕاستکارەکەی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و یانەی لیلی فەرەنسا بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 پێشکەشی کرد، بووەتە ئامانجی هەردوو یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی.
ل ماڵپەری کالچۆ مێرکاتۆی ئیتاڵیا بڵاوبووەتەوە، ناوەڕاستکارەکەی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ سەرەڕای ئەوەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هەر لە قۆناخی شازدەوە ماڵئاوایی لە جامەکە کرد، بەڵام ئاستە بەرزەکەی بووەتە هۆی ئەوەی چەندین یاریزان هەوڵی گواستنەوەی بۆ بدەن، لە ئێستا یانەکانی یۆڤێنتۆس و لیڤەرپوول چاویان لە تواناکانی ئەو یاریزانەیە و چاوەڕێ دەکرێت هەفتەکانی داهاتوو هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەست پێبکەن.
سانچێز لە ساڵی 2016 ریزەکانی یانەی بێنفیکای وڵاتەکەی جێهێشت و بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیەوە کرد، دواتر ئەو یاریزانە بەخواستن گواسترایەوە یانەی سوانسی ئینگلیزی و پاش گەڕانەوەی بۆ ئەڵمانیا بە یەکجاری ئەو یانەیەی جێهێشت و تاوەکو ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەی لیلی فەرەنسی واژۆ کرد و وەرزی رابردووش لەگەڵ ئەو یانەیە بووە پاڵەوانی خولی فەرەنسا.