Loading...
کوردستانگرنگترین

ئەمڕۆ جامی جیهانی ئەلیکترۆنی بە بەشداری هەڵبژاردەی کوردستان دەستپێدەکات

ئەمڕۆ جامی جیهانی یارییە ڤیدیۆییەکان  iFVPA ۲٠۲۱ بە بەشداری هەڵبژاردەی کوردستان دەست پێدەکات.

پاڵەوانێتییەکە لەلایەن تۆڕی پڕۆ ئۆنڵاین ئەنجام دەدرێت و سەرجەم ئەو وڵاتانەی لە پاڵاوتنەکاندا گەیشتوونەتە کۆتاییەکان بەشداردەبن، یارییەکان لەسەر ئامێری یارییە ڤیدیۆییەکان لەسەر ئینتەرنێت بەڕێوەدەچن، ساڵانێکە کوردستان وەک هەڵبژاردە ئەندامی ئەو تۆڕەیە و بۆ دووهەم جارە بەشداری جامی جیهانی دەکات.

. کوردستان کەوتووەتە کۆمەڵەی یەکەم لە پاڵ بەلجیکا، کۆڵۆمبیا و ئیمارات.هەڵبژاردەی عێراقیش بەشدارە و لە پاڵ هەڵبژاردەکانی کەنەدا، ئەڵمانیا و گواتیمالایە.

 

دیاری حەسەن کاپتنی هەڵبژاردەی کوردستان تایبەت بە یاریگانێت وتی “هەڵبژاردەکەمان بە هەوڵی کۆمەڵێک گەنجی کوردی ئاسایی بێ هیچ یارمەتییەکی دەرەکی دروستکراوە و گەیشتۆتە پاڵەوانێتییە جیهانییەکان تەنیا ئامانجمان بەرزکردنی ناوی نیشتیمانمان بووە بەو توانا سنووردارانەی وڵاتەکەمان وامانکردووە کوردستان ببێتە ناوێکی دیار لەناو هەڵبژاردەکان و هەوڵدانمان بەردەوامە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی گەورەتر هیوادارم وەک وڵاتانیتر کوردیش لە گرنگی ئەم بوارە تێبگەن و یارمەتیدەر و هاندەر بن بۆ هەڵبژاردەی ئەلیکترۆنی کوردستان پەیامیشمان بۆ گەنجان ئەوەیە کە گەنجی کورد زۆر بەتوانا و بەهێزن بواریان پێبدرێت هێچیان لە وڵاتانی تر کەمتر نییە ئەگەر زیاتر نەبێت و ئێمەش نموونەیەکی بچووکین لەسەر ئەوە کە سەرەرای زەحمەتی حاڵمان و نەبوونی وڵاتێک توانیمان هەڵبژاردەیەک دامەزرێنین دوور و نزیک بیناسێت و ڕێزی لێ بگرێت”.

ئەمشەو کاتژمێر ١١:٤٥ خولەک کوردستان لە یەکەم یاری خۆیدا رووبەرووی ئیمارات دەبێتەوە.

سەرجەم کۆمەڵەکان:

 

No description available.

No description available.

 

Back to top button