Article
خوله‌کانی دیکە

مانچینی: بردنەوە لە سویسرا ئاسان نەبوو

test

یاریگا-

ڕۆبەرتۆ مانچینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا باس لە سەختی ڕووبەڕووبوونەوەكەیان دەكات بەرامبەر سویسرا.

ئیتاڵیا توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە سویسرا بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتووی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

لە لێدوانی دوای یاریەكە مانچینی ووتی: شكستمان بە  هەڵبژاردەیەكی گەورە هێنا ، بە هەموو شێوازێك شایستەی بردنەوە بووین وهەلی زۆرمان درووست كرد.

هەروەها ووتیشی: شتێكی ئاسان نیە یاری دووەم ببەیتەوە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا یاریزانەكانم ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد.

سەبارەت بە پێكانەكەی جۆرجیۆ كیلینی ووتی: پشكنینەكانی بۆ ئەنجام دەدرێت هیوادارم جۆری پێكانەكەی زۆر سەخت نەبێت و هیچ شتێكی مەترسیدار نەبێت.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button