Article
ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەرا

ئەیسی میلان لەگەڵ ریال مەدرید و چێڵسی لە گفتوگۆدایە

test

یاریگا
کارگێری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا دەیەوێت گرێبەستی کاتی هەردوو یاریزانی یانەی ریال مەدرید و چێڵسی واتە برایم دیاز و هەروەها فیکایۆ تۆمۆری بەمەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی نوێ بکاتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئەمڕۆ زانیاری دەستکەوتووە، کارگێری رۆسێنەری سەرەتا لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە گفتوگۆکانیان لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستە کاتیەکە برایم دەست پێکردووە و ئەوان ئامادەن بە مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی گرێبەستە کاتیەکەی ئەو یاریزانە بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە نوێ بکەنەوە و گفتوگۆکانیش بەشێوەیەکی ابش بەڕێوەدەچن.

لەلایەکی دیکەوە ئەیسی میلان دوای یەکلایی کردنەوەی دیاز، دەیەوێت لەگەڵ یانەی چێڵسی ئینگلیزیش رێکەوتن لەسەر نوێکردنەوەی تۆمۆری یاریزانی ئەو یانەیە بکات. هەردوو یاریزانەکە کە وەرزی ئەمساڵ بەخواستن یارییان بۆ میلان کرد، گرێبەستەکەیان کۆتایی هاتووە و دەبێت بگەڕێنەوە یانەکەیان.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button