Article
ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

مباپێ باس لە داهاتووی دەکات

test

یاریگا
کلیان مباپێ، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە لە نوێترین دەرکەوتنیدا باس لە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا و هەروەها داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی دەکات.

هێرشبەرەکەی کەڵەشێرەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری گۆڵی جیهانی دەڵێت ” لوکاس هێرناندێز پێگوتومە دەبێت پەیوەندی بە بایرن میوشنەوە بکەیت، راستە ئەو یانەیە هەمیشە رکابەری سەرەکی بەدەست هێنانی ناسناوەکانە و هەرکاتێکیش بتەوێت ناسناو بەدەست بێنیت، ئەوا دەبێت لەو یانەیە ببەیتەوە، باڤارییەکان کەسایەتی تایبەتی خۆیان هەیە و هەموو یاریزانێک ئارەزووی یاری کردن بە درێسی ئەو یانەیە دەکات ”.

مباپێ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە داهاتووی دەکات و دەڵێت ” لە جیهانی تۆپی پێ هیچ شتێک چاوەڕواننەکراو نیە، بۆیە ئێستا تەنها بیر لە یانەکەم دەکەمەوە زۆر دڵخۆشیشم لەگەڵیان، دەبێت چاوەڕێ بکەین بزانین لە داهاتوودا چی روو دەدات ”.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button