Article
ئه‌وروپائیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید پلانی فرۆشتنی ئەستێرەیەكی داناوە

test

یاریگا- 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت یەكێك لە ئەستێرەكانی بفرۆشیت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

مارسێلۆ یەكێكە لەو یاریزانانەی بەهۆی هەڵكشانی تەمەنیەوە ڕیاڵ و كەمی ماوەی گرێبەستەكەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت لەم گواستنەوەدا بیفرۆشێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ مارسێلۆ ئۆفەری لە ئەمریكا و توركیاوە بۆ هاتووە بەلام یاریزانەكە نایەوێت ڕیاڵ مەدرید جێبهێڵێت.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت سود لە پارەی مارسێلۆ وەربگرێت بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button