ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
مەحرز باسی مانەوە لە مان سیتی دەکات

یاریگا-ریاز مەحرز هێرشبەری مانچێستەر سیتی داهاتووی خۆی بۆ وەرزی نوێ یەکلاکردەوە.
مەحرز لە سەرەتاکانی وەرزی رابردوو وەک پێویست پشتی پێنەدەبەسترا بەڵام ئاستە بەرزەکەی لەم دواییەدا هاوکێشەکانی گۆڕیوە.
لە لێدوانێکدا بۆ دی زی فوت، یاریزانە جەزائیرییەکە وتی “داهاتووم روونە، من باشم لە مانچێستەر و پەنابەخوا دەمێنمەوە”.
ریاز لە یاری ئەمڕۆی جەزائیر و مالی بەشداربوو کە تێیدا تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد و سەرکەوتنی بۆ وڵاتەکەی دەستەبەرکرد.