
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ سێهەم جار لە مێژوویدا جامی نەتەوەکانی ئەورووپای خوار ٢١ ساڵی بەدەستهێنا پاش بردنەوە لە پۆرتوگال.
ئەڵمانیا بە بردنەوە لە هۆڵەندا و پۆرتوگال بە بردنەوە لە ئیسپانیا خۆیان گەیاندبووە یاری کۆتایی. شەوی رابردووش مانشافت بە تاکە گۆڵێکی لوکاس نمیچە لە خولەکی ٤٩دا، جامەکەی بەدەستهێنا.
نمیچە لەم پاڵەوانێتییەدا ١١ گۆڵی تۆمارکرد و لە پلەی سێهەمی ریزبەندی گۆڵکاران بوو. ئێدی نکیتای هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئۆدسن ئێدواردی هۆڵەندی بە ١٣ گۆڵ بوونە گۆڵکاری جامەکە.
هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا زۆرترین جار بوونەتە پاڵەوان بە پێنج جام بۆ هەر یەکێکیان.