Article
ئه‌مریکا

ئارتۆرۆ ڤیدال تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

test

یاریگا- 

یەكێتی تۆپی پێی چیلی ڕایگەیاند ئارتۆرۆ ڤیدالی ئەستێرەی هەڵبژاردەكەیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

دوای بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەشی ڤیدال گواستراوەتەوە نەخۆشخانە و پشكنینەكانی ئەنجامداوە و دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە.

بەوەش یاریزانەكە لە هەردوو یاری پالاوتنەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بەرامبەر ئەرجەنتین و پۆڵیڤیا ناتوانێت بەشداری بكات.

هەلبژاردەی چیلی ڕۆژی پێنجشەممە ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەبێتەوە لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button