Article
ئه‌مریکائه‌وروپا

میسی: دەمانەوێت باشتر لە کۆپا ئەمریکای رابردووی بین

test

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لەو بڕوایەدا ئەمجارەیان دەتوانن ئەنجامی باشتر لە پاڵەوانیەتی کۆپا ئەمریکای رابردوو بەدەست بێنن.

یاریزانەکەی تانگۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەی سەبارەت بە کۆپا ئەمریکا گووتی ” پاڵەوانیەتی رابردوو ئەنجامی باشمان بەدەست هێنا، بەڵام چانسمان نەبوو و نەمانتوانی ناسناوەکە بەدەست بێنین، دڵنیام لەگەڵ هاوڕێکانم ئەمجارە دەتوانین ئەنجامی باشتر بەدەست بێنین و زۆر بە پەرۆشیشم بۆ دەست پێکردنی. سەبارەت بە لێسەندنەوەی مافی میوانداریەتی پاڵەوانتیەکە لە وڵاتەکەمان بەهۆی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمەوێت بڵێم کە بارودۆخە لە هەموو جیهان رویداوە، پێویستە پشوو درێژ بین و ئەم گۆڕانکاریانە نابێت کاریگەریمان لەسەر دروست بکات ”.

لیۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە یاری داهاتوویان بەرامبەر چیلی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 گووتی ” چیلی خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی بە توانایە، ئەوان هەمیشە بەرامبەرەکانیان تووشی کێشە دەکەن، بەڵام ئێمەش بەباشی ئامادەکاریمان کردووە و هیوادارم بتوانین بە بردنەوەی لەم یارییەدا یاریگا جێبێڵین ”.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button