ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ریال مەدرید پەیوەندی بە کۆنتی دەکات

یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پەیوەندی بە ئانتۆنیۆ کۆنتی کردووە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان بگرێتە ئەستۆ.

جۆزێپ پێدرێرۆل رۆژنامەنوسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، شەوی رابردوو ئەندامێکی شایانەکان پەیوەندی بە راهێنەری پێشووی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیاوە کردووە و داوای لێکردووە بۆ وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان بگرێتە ئەستۆ، لەلایەن خۆیەوە ئەو راهێنەرە داوای کردووە چەند رۆژێک دەرفەتی پێ بدرێت دواتر وەڵامیان دەبێت.

دوای وازهێنانی زینەدین زیدان لە پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید، چەند را‌هێنەرێک بۆ شوێنگرتنەوەی پاڵێوراون کە یەکێکیان ئانتۆنیۆ کۆنتیە و چاوەڕێش دەکرێت ئەو راهێنەرە بەم زووانە لەو یانەیە وەکو راهێنەر دەست بە کار بێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button