
یاریگا–
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، بەڵام تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە.
رۆبن ئۆریا لە ماڵپەری جیهانی گۆڵ بڵاویکردەوە، لە ماوەی رابردوو دوای هەڵبژاردنەوەی وەکو سەرۆکی بلاوگرانا، خوان لاپۆرتا بەڵێنی ئەوەیدا گرێبەستی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی نوێ بکاتەوە و رێگە بە چوونی نادات و لەم هەفتەیەش دەنگۆی ئەوە بڵاوبویەوە کە لیۆ بریاری مانەوەی لە یانەکەیدا، کەچی تاوەکو ئێستا یانەکەی هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نەکردووە، بۆیە جارێکی دیکە گومانەکان لەبارەی داهاتووی ئەو یاریزانە دروست بونەتەوە.
میسی هاوینی داهاتوو واتە تەنها چەند رۆژێک لە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا ماوە و ئەو یاریزانە بەمەبەستی بەشداری کردن لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال و کۆپا ئەمریکا گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی.