Article
ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەی سی میلان گۆڵپارێزێكی گواستەوە ڕیزەكانی

test

یاریگا- 

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بەشێوەیەكی فەرمی گۆڵپارێزێكی لە خولی فەڕەنسیدا گواستەوە ڕیزەكانی.

كەمێك پێش ئێستا یانەی ئەی سی میلان لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند مایك مایگنان گۆڵپارێزی پێشووی یانەی لیلی فەڕەنسی پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانە ئیتاڵیەكەوە كرد.

گرێبەستەكەی مایگنانی لەگەڵ میلان تا ساڵی 2026 دەبێت و. گۆڵپارێزەكەش درێسی ژمارە 16 دەپۆشێت.

شایەنی باسە پێشتر پاولۆ ماڵدینی ڕایگەیاند لە گواستنەوەكانی داهاتوودا جیانلویجی دۆنارۆما ڕیزەكانی یانەكەیان جێدەهێڵێت.

گۆڵپارێزە 25 ساڵانەكە بە باشترین گۆڵپارێزی ئەم وەرزەی خولی فەڕەنسی دەستنیشانكرا.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button