
یاریگا-
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی یەكلا كردەوە.
گرێبەستەكەی میسی لەگەل بارسێلۆنا لە كۆتایی وەرز بەسەردەچێت و تا ئێستاش گرێبەستەكەی نوێ نەكردووەتەوە.
تۆڕی هەوالی بی ئێن سپۆرتی قەتەڕی ئاشكرایكرد كەوا لیۆنێل میسی بڕیاریداوە لە بارسێلۆنا بەردەوام بێت و گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.
🚨 خبر عاجل 🚨
ميسي يقرّر البقاء في برشلونة#الدوري_الاسباني #ميسي https://t.co/lTXjMgbX6Z
— beIN SPORTS (@beINSPORTS) May 22, 2021
شایەنی باسە وەرزی ڕابردوو میسی ڕایگەیاند دەیەوێت ڕیزەكانی بارسێلۆنا جێبهێڵێت ، بەڵام بارتۆمیۆ ڕەتیكردەوە دەستبەرداری ئەفسانەكەیان ببێت.