Article
ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: سێرجی رۆبێرتۆ تووشی پێکان بووە

test

یاریگا-
سێرجی رۆبیرتۆ بەرگریکاری بالی راستی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا تووشی پێکان بووە و چاوەڕێش دەکرێت ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڵاویکردەوە کە بەرگریکاری یانەکەیان لە یاری رابردوو بەرامبەر لیڤانتی هەستی بەئازار کرد و ئەمڕۆش دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەرکەوت ئەو یاریزانە لە رانی قاچی راستی تووشی پێکان بووە، بۆیە ماوەیەک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و گەڕانەوەشی پەیوەندی بە چارەسەریەکانی.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە وادەی تەواوەتی دوورکەوتنەوەی رۆبێرتۆ نەکردووە، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لەم یانەیە ئاشکرایان کردووە ئەم وەرزە بۆ یاریزانەکە کۆتایی هاتووە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button