Article
ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

لیڤاندۆڤسكی بەردەوامە لە نوسینەوەی ژمارە پێوانەییەكان

test

یاریگا-

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەردەوامە لە نووسینەوەی ژمارە پێوانەییەكان لەگەل یانەكەی.

بایرن میونشن بە ئەنجامێكی گەورە و بە شەش گۆڵی بێ وەڵام لە بروسیا مونشنگلادباخی بردەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 32ی بۆندسلیگا.

لە كۆی شەش گۆڵی یانەكەی لیڤاندۆڤسكی هاتریكی تۆمار كرد و كۆی گۆڵەكانی بۆ 39 گۆڵ بەرزكردەوە و بە تۆماركردنی یەك گۆڵی دیكە ژمارە پێوانەییەكەی جێرد مۆلەر یەكسان دەكاتەوە كە 40 گۆڵە ، وەك باشترین گۆڵكاری مێژووی خولەكە.

بە پێی تۆڕی سكواكا لیڤاندۆڤسكی سێیەم هاتریكی لە بۆندسلیگا لە ساڵی 2021 تۆمار كردووە.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button