
یاریگا–
جولیان براند، یاریزانی لاوی ئەڵمانی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند کرد.
ماڵپەری فەرمی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە کە ناوەڕاستکاری لاوی پێشووی یانەی بایەر لیڤەرکۆزن پەیوەندی بە یانەکەیان کردووە و وەررزی داهاتوو یاری بۆ ئەوان دەکات.
جولیانی 23 ساڵان تاوەکو ئێستا بڕی گرێبەستەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام چەند سەرچاوەیەک بڵاویان کردۆتەوە بڕەکە 25 ملیۆن یۆرۆیە.